بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گوتەبێژی سێنتکۆم: پابەندیی ئەمریکا بۆ ئاسایشی ناوچەکە بەردەوامە

گوتەبێژی سێنتکۆم: پابەندیی ئەمریکا بۆ ئاسایشی ناوچەکە بەردەوامە
کاپتن تیم هۆکینز، گوتەبێژی فەرمیی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی، داهاتووی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەدوای 30ی ئەیلوول روون دەکاتەوە. هۆکینز جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"لە عێراق، بە واتای کۆتاییهاتنی پابەندبوونی واشنتن بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە نایەت. هۆکینز، رایگەیاند: "ئەوەی کۆتایی پێدێت ئەرکی هاوپەیمانیی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایینە لە عێراق. ئەو ئەرکە خۆی بەردەوام دەبێت و بنکەکەی لە شوێنێکی دیکە دەبێت. ئەوەی دیکەش کە بەردەوام دەبێت پابەندبوونی ئەمریکایە بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە". گوتەبێژی سێنتکۆم دڵنیایی دەدات کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک "ئامادە، چاوکراوە و کوشندە"دەبن.
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان