بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

FDA رەزامەندیی لەسەر 2 پشکنینی نوێی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی ئەڵزهایمەر دا

FDA رەزامەندیی لەسەر 2 پشکنینی نوێی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی ئەڵزهایمەر دا

- تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA)، رەزامەندی لەسەر دوو پشکنینی نوێی خوێن دا کە یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی زووتری نەخۆشیی ئەڵزهایمەر. یەکێک لە پشکنینە نوێیەکان بە ناوی (Elecsys pTau217)ـە و لەلایەن کۆمپانیای Roche بەرهەمهێنراوە، بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاترە و نیشانەکانی دابەزینی ئاستی ژیرییان هەیە.

پشکنینی دووەمیش ناوی (PrecivityAD2)ـە و لەلایەن کۆمپانیای C2N Diagnostics بەرهەمهێنراوە، ئەمەیان بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە 40 ساڵییەوە دەستپێدەکات و نیشانە سەرەتاییەکانی لەبیرچوونەوەیان تێدا دەردەکەوێت.

هەردوو پشکنینەکە بۆ دۆزینەوەی پرۆتینی ئەمایلۆیدن لە مێشکدا، کە یەکێکە لە نیشانە بایۆلۆژییەکانی ئەڵزهایمەر.

پسپۆڕان لە دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی جەختدەکەنەوە کە ئەنجامی ئەم پشکنینانە بە تەنیا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر نین، بەڵکو دەبێت لەلایەن پزیشکەوە لەگەڵ نیشانەکانی دیکە و مێژووی تەندروستیی نەخۆشەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

ئێستا ژمارەی پشکنینەکانی خوێن کە رەزامەندیی FDA یان وەرگرتووە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە گەیشتە 4 جۆر.

بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەلزەهایمەر باوترین نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیە کە خانەکانی مێشک دەپووکێنەوە و لاوازدەبن، بەمەش چەند نیشانەیەک بە کورتخایەن و درێژخایەنی دەردەکەون.

ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەم دەکەنەوە؛ - جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی - خواردنی خۆراکی تەندروست - دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول - ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە - کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن - راهێنانی مێشک - بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی

نیشانەکانی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر؛ - بیرچوونەوەی زانیاری وەکان - تێکچوونی هاوسەنگیی رۆیشتن - قورسی لە گێڕانەوەیەکان - گۆڕانکاری لە رەفتارەکان - دڵەڕاوکێ و خەمۆکی - لاوازیی بڕیاردان - پەیوەستنەبوون بە کات - بەجێهێشتنی کەلوپەلەکان  - دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاو

ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر زیاد دەکەن؛ - قەڵەوی - لاوازیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی - بەساڵداچوون - جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان - نەخۆشیی شەکرە - بەرزەپەستانی خوێن - خواردنەوەی کحول - گوشاری دەروونی

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان