بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

توێژینەوەیەک: منداڵی کچ بایەخ بە ناسینەوەی رووخسارەکان دەدات، بەڵام کوڕ شتەکانی دەوروبەر

توێژینەوەیەک: منداڵی کچ بایەخ بە ناسینەوەی رووخسارەکان دەدات، بەڵام کوڕ شتەکانی دەوروبەر

- تەندروستی

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی کامبریجی بەریتانی ئەنجامدراوە، ئاشکرای کردووە کە منداڵانی کوڕ و کچی تازە لەدایکبوو، لە چەند کاژێری یەکەمی دوای لەدایکبوونیان، چەند جیاوازییەک لە شێوازی تەرکیز و رەفتاریاندا نیشان دەدەن. توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات، منداڵە کچەکان بە شێوەیەکی گشتی لە چەند کاژێرێکی کەمدا دوای لەدایکبوون، مەیلی سکماکییان بۆ سەیرکردنی رووخسارەکان هەیە، لە کاتێکدا کوڕەکان حەز بە سەیرکردنی شتەکان دەکەن.

توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 130 منداڵی ساوا کرد کە تێیدا دوو گرتەی ڤیدیۆیی هاوتەنیشتیان نیشان درا؛ یەکێکیان رووخسارێکی مرۆڤی تێدابوو کە بە شێوەیەکی سرووشتی دەجووڵا، لە کاتێکدا ئەوی دیکەیان شتێکی وەک یاریی نووسینگە یان کۆمەڵێک تۆپی کانزایی هەڵواسراوی نیشان دەدا.

ئەنجامەکان بەجۆرێک بوون کە کچان رێژەیەکی زیاتری کاتیان لە سەیرکردنی رووخسار و جووڵەی مرۆڤدا بەسەربردووە، لە کاتێکدا کوڕان رێژەیەکی زیاتری کاتیان لە سەیرکردنی شتەکاندا بەسەربردووە.

پڕۆفیسۆر د. سایمۆن بارۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: لە قۆناخی منداڵیدا جیاوازیی بەرچاو لە نێوان کوڕان و کچاندا هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە؛ کچان

- زووتر زمانیان گەشە دەکات. - بە رستەی درێژتر قسە دەکەن. - لەکاتی گەشەکردندا وشەی زیاتریان پێیە. - ئاماژەکان باشتر دەناسنەوە وەکو تۆنی دەنگ و رووخسار. - توانای زیاتریان بۆ خۆکۆنتڕۆڵکردن هەیە. - حەزیان لە یاریی هاوبەش و خەیاڵییە.

کوڕان

- زیاتر چالاکن لەڕووی جەستەییەوە. - تەنەکان باشتر دەناسنەوە وەکو ئۆتۆمبێل و تۆپ و یارییەکانیان. - کەمدوون، بەڵام حەڕووکییەکەیان قەرەبووی ئەوەی کردووەتەوە. - مەیلیان بۆ لاساییکردنەوەی جووڵەی گەورەکان هەیە وەکو راکردن، بازدان و تەقڵەلێدان. - حەزیان لە وەرزش و یاریی کردەییە.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان