بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

پسپۆڕێک: ئەو خۆراکانەی لەنێو ماڵدا دووبارە گەرم دەکرێنەوە زۆرترین ئەگەری ژەهراویبوونیان هەیە

پسپۆڕێک: ئەو خۆراکانەی لەنێو ماڵدا دووبارە گەرم دەکرێنەوە زۆرترین ئەگەری ژەهراویبوونیان هەیە

- تەندروستی

د. شێروان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: ژەهراویبوونی خۆراک لەو کاتەدا پێناسە دەکرێت کە کۆمەڵێک کەس ژەهراوی ببن و نیشانەیان هەبێت، بەتایبەت تێکچوونی مایۆنیز و گۆشت. د. شێروان عەبدوڵڵا روونی دەکاتەوە، بەکتریا و ڤایرۆسەکان باوترین هۆکاری ژەهراویبوونن دەکرێت لەنێو خۆراکەکەدا هەبن و مرۆڤ لەڕێگەی خواردنیانەوە تووشیان ببێت، بەتایبەتیش لە کەشە گەرمەکاندا بۆ ژەهراویبوون بە بەکتریا و لە کەشە ساردەکاندا بۆ ژەهراویبوون بە ڤایرۆس.

لەنێو ماڵدا ئەو خۆراکانەی هەڵدەگیرێن و دووبارە گەرم دەکرێنەوە زۆرترین ئەگەری ژەهراویبوونیان هەیە بەتایبەت برنج. هەروەها ئەگەر کەسێک تووشی ژەهراویبوون بوو، باشترە خۆی بپارێزێت لە کەلوپەلە تێکەڵەکانی لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتەکەی، پاشانیش ئاو و شلەمەنیی زۆر بخواتەوە.

بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە 866 ملیۆن کەس بە ژەهراویبوون بە خۆراک و خواردنەوەوە تووشی نەخۆشی دەبن و لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 500 هەزاریان گیان لەدەستدەدەن. رێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە گرووپی مەترسیدار بۆ ژەهراویبوونی خۆراک، منداڵانی خوار پێنج ساڵانن کە 30٪ـی گیانلەدەستدانەکان پێکدەهێنن و بەشێکی زۆریشیان لە وڵاتانی کەمداهاتن.

باوترین هۆکارەکانی ژەهراویبوون بە خۆراک و خواردنەوە - بەکتریاکانی سالمۆنێلا، ئیکۆلای، لیستێریا، بڕوسێللا و بەکتریای گەدە - ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر A,E، ئینتیرۆڤایرۆس، نۆڕۆڤایرۆس، رۆتاڤایرۆس و هانتاڤایرۆس - مشەخۆر وەکو جیاردیا، تۆکسۆپلاسما و هێلکەی کرمەکان.   خۆپاراستن لە ژەهراویبوون -  شووشتنی دەستەکان. -  شووشتنەوەی سەوزە و میوەکان. -  نەخواردنی گۆشتی کاڵ. -  نەخواردنی خۆراکی خراپبوو. -  هەڵگرتنی خۆراک لەنێو ساردکەرەوە. -  پاکڕاگرتنی ساردکەرەوە و چێشتخانەکان. - نەخواردنی خۆراکی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەکان بەتایبەت لە وەرزی هاوین. - دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی سەریان دانەپۆشراوە.

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە خۆراک (لە 24 کاژێر بۆ 48 کاژێر دوای خواردنەکە روودەدەن) - سکچوونی ئاوی - لاوازی و بێهێزی - تا (هەندێکجار) - سکئێشە و ئاوسانی سک - رشانەوە و دڵتێکهەڵاتن - وشکبوونەوەی جەستە - سەرئێشە

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان