بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

پسپۆڕێکی منداڵان: قوتابییان پشکنینی چاو و گوێیان بۆ بکرێت

پسپۆڕێکی منداڵان: قوتابییان پشکنینی چاو و گوێیان بۆ بکرێت

- تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان رایدەگەیێنێت، پشکنینی چاو و گوێ گرنگترین ئەو پشکنینانەن کە پێویستە بۆ منداڵ بکرێت، لەکاتی دەستپێکردنەوەی قوتابخانەی. ئەمڕۆ یەکشەممە 20-9-2026 د. دڵزار ئەدهەم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: ڤیتامین D و زینک گرنگە بۆ ئەوە بزاندرێت رێژەیان لەنێو منداڵاندا چەندە، چونکە ئەگەر کەم بن ئەوا گەشە و توانای زیرەکیی منداڵ کەم دەکەنەوە.

د. دڵزار ئەدهەم دەڵێت: زۆربەکارهێنانی شاشەکان سەرنجی قوتابی بۆ وانەکانی لە ماڵەوە و قوتابخانە کەم دەکاتەوە، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، بەکارهێنانەکان سنووردار بکرێن یاخود منداڵ بە شتی دیکەوە سەرقاڵ بکرێت.

لەبارەی خۆراکەوە ئەو پسپۆڕە روونی کردەوە، ئەو خۆراکانەی پڕن لە پڕۆتین، کاربۆهیدرات و چەورییەکان بدرێن بە منداڵ بەڵام بە رێژەیەکی دیاریکراو، هەروەها ئەو خۆرکانەی پڕن لە ڤیتامینەکان وەکو سەوزە و میوەکان.

پاشانیش باسی هێلکە و گۆشتی کرد کە گرنگە بدرێن بە منداڵ بۆ ئەوەی لە پڕۆتین و ڤیتامینەکان بێبەش نەبێت.

سەرچاوەی ڤیتامینەکان ڤیتامین A  سەرچاوەکەی (سەوزەوات، شیر، جەرگی ئاژەڵ، هێلکە و رۆنی ماسی)  فرمانی: دژە ئۆکسان، خانەکانی بەرگری دەپارێزێت، رۆلی هەیە لە دروستبوونی خانەکانی خوێن و بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی گەشە) 

ڤیتامین B  سەرچاوەکەی (گەنمەشامی، هێلکە، شیر، پەنیر، بادەم و دانەوێڵە). فرمانی: (بەرهەمهێنانی وزە، گەشەکردن و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و پاراستنی چاو)

ڤیتامین C سەرچاوەکەی (لیمۆ، پرتەقاڵ، تەماتە، پەتاتە و مزرەمەنییەکان)  فرمان: بەرهەمهێنانی کۆلاجین و دژەئۆکسان، یارمەتیی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکانی ئەدریناڵین و دۆپامین دەدات)

ڤیتامین D سەرچاوەی تیشکی خۆر و هەندێک خۆراک پێویستە مرۆڤ رۆژانە بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەک بچێتە بەرخۆر.  فرمان: دژە شێرپەنجەیەکی بەتوانایە بەهۆی ئەوەی مادەی کالسیترایۆڵ رێگری لە دابەشبوونی ناڕێکی خانەکان دەکات، هەروەها بەرگریی جەستە چالاک دەکات.

ڤیتامین E سەرچاوەکەی؛ رۆنی رووەک، گوێز، هێلکە، شیر و گۆشت  فرمان: زۆرجار لەنێو کرێمی پێست بەکاردیت، چونکە زوو چاککردنەوەی برینی پیست چالاک دەکات و نیشانەی برین و سووتاوی پێست ناهێڵێت. 

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان