دیجیتاڵ
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند، ژمارەی ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا گەیشتووەتە زیاتر لە 23.6 ملیۆن کەس.
دابەشبوونی ئامارەکان بەپێی وڵاتان (ئاماری ئاوارەبوونەکە لە 2010ەوەیە) سوودان 8.8 ملیۆن ئاوارە 3.7 ملیۆنیان گەڕاونەتەوە 775 هەزار گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات
سووریا 5.8 ملیۆن ئاوارە 2.1 ملیۆن ئاوارەیان گەڕاونەتەوە 1.3 ملیۆن گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات
یەمەن 5.2 ملیۆن ئاوارە 2.08 ملیۆنیان گەڕاونەتەوە
فەلەستین زیاتر لە 1.9 ملیۆن ئاوارە
عێراق 997 هەزار هاووڵاتیی ئاوارەن 4.95 ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە
لوبنان 844 هەزار ئاوارە 372 هەزاریان گەڕاونەتەوە
لیبیا 106 هەزار ئاوارە 936 هەزار کۆچبەری بیانی لەو وڵاتەدا تۆمار کراون.




