Skip to content
krd24.netkrd24.net

عەلی شێخ خاڵس:سەرجەم رێکارەکانی دژی کۆمپانیای کۆڕەک راگیران

عەلی شێخ خاڵس:سەرجەم رێکارەکانی دژی کۆمپانیای کۆڕەک راگیران
سیاسی
کوردستان

ئەندامێکی لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرجەم ئەو رێکارانەی لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک گیرابوونە بەر راگیراون، دووپاتیشی دەکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگە نادەن هاووڵاتییان و بەشداربووان لەم کێشەیەدا زەرەرمەند بن.

دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، عەلی شێخ خاڵس، ئەندامی لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رایگەیاند: "سەرجەم ئەو رێکارانەی پێشتر بەرامبەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم گیرابوونەبەر، بە تەواوی راگیران."

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سبەی سێشەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و راگرتنی کێشەکان.

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێشوو بۆ وەستاندنی کۆمپانیاکە، عەلی شێخ خاڵس جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیای کۆڕەک بەڵگەی یاسایی و فەرمیی زۆر بەهێزی خستووەتەڕوو، هەربۆیە داخستنی کۆمپانیای کۆڕەک کارێکی ئەستەمە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ، ئەو پەرلەمانتارە دڵنیایی دایە بەشداربووان و گوتی: ئەرکی ئێمە پاراستنی مافی هاووڵاتییانە و رێگە نادەین هیچ زیانێکیان پێ بگات یاخود لە خزمەتگوزارییەکان بێبەش بکرێن.

هەر ئەمرۆ دووشەممە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیەندراوێکدا بە ناونیشانی “دادپەروەری سەردەکەوێ” بڵاویکردەوە، دادگای بەرایی رەسافە لە بەغدا، بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی رێککەوتنی دارایی نێوان دەستەکە و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی پووچەڵکردەوە و بڕیاری دا دەستبەجێ کار بە گرێبەستەکەی نێوانیان بکرێتەوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news