Skip to content
krd24.netkrd24.net

کۆڕەک تیلیکۆم لە کەرکووک دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

کۆڕەک تیلیکۆم لە کەرکووک دەست بە کارەکانی دەکاتەوە
گشتی
کوردستان

بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی "کۆڕەک تیلیکۆم"لە شاری کەرکووک، بە فەرمی بەڕووی هاووڵاتییان و بەشداربوواندا کرایەوە و دەستی بە پێشکەشکردنی سەرجەم کار و چالاکییەکانی کردەوە.

دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری لە کەرکووک رایگەیاند، بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە شارەکە کراوەتەوە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندی.

بەپێی زانیارییەکان، لەمەودوا بەشداربووانی تۆڕەکە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکان، کڕینی سیمکارت، پڕکردنەوەی باڵانس و راپەڕاندنی سەرجەم مامەڵە یاسایی و تەکنیکییەکانی هێڵەکانیان، راستەوخۆ سەردانی بەشی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە شارەکەدا بکەن.

 
سۆران کامەران ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news