Skip to content
krd24.netkrd24.net

ترەمپ: ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاترمان لەگەڵ ئێران دەبێت

ترەمپ: ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاترمان لەگەڵ ئێران دەبێت
سیاسی
جیهان گەرووی هورمز ئەمریکا ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، واشنتن پێشبینی دەکات لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دانوستانی زیاتر لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام بدات، هاوکات هۆشداریشی دا کە بژاردەی سەربازی بەردەوام لە ئارادایە و هەمیشە بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.

یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی هەواڵیی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکان لەگەڵ تاران، پرسی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و دۆخی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز خستەڕوو.

ترەمپ لە دەستپێکی گوتەکانیدا سەبارەت بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی گوتی: "پێشبینی دەکەین لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گفتوگۆ و وتوێژی زیاتر لەگەڵ ئێرانییەکان ئەنجام بدەین.

هەروەها ترەمپ ناڕەزایەتیی خۆی لە شێوازی داواکارییەکانی تاران دەربڕی و گوتی: ئێران دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێک، بەڵام ئەوە ئەو رێککەوتنە نییە کە من ئارەزوو دەکەم و دەمەوێت واژۆی لەسەر بکەم.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بژاردە سەربازییەکان دژ بە ئێران، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و رایگەیاند: من بەردەوام و هەمیشە بیر لە دەستپێکردنەوەی لێدان و هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران دەکەمەوە.

سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی گەرووی هورمز و گواستنەوەی وزەی جیهانی، ترەمپ تیشکی خستە سەر رۆڵی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و ئاشکرای کرد: سوپای ئەمریکا ئاسانکاریی تەواو دەکات بۆ گواستنەوەی بڕێکی یەکجار زۆری نەوت بە گەرووی هورمزدا.

سەرۆکی ئەمریکا، لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ئەکسیۆس،  ئامارێکی نوێی خستەڕوو و گوتی: لە سایەی ئەم هەوڵانەدا، تەنیا لە ماوەی پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هەناردە کراوە.

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news