Skip to content
krd24.netkrd24.net

وردەکاری دۆزینەوەی شیرین یاسین

وردەکاری دۆزینەوەی شیرین یاسین
گشتی
کوردستان ئاکرێ

دوای چوار رۆژ لە ونبوونی و بەردەوامیی هەڵمەتی گەڕان بە دوایدا، ئەو کچە تەمەن 20 ساڵەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە سنووری شارەدێی دینارتە بە زیندوویی دۆزرایەوە و تەندروستیشی جێگیرە.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، بەشی ئێشکگریی نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ بە ماڵپەڕیـی راگەیاند "کاتژمێر 3:10ـی دوای نیوەڕۆ لە دۆزینەوەی شیرین ئاگادار کراینەوە و دەستبەجێ ئامادەکارییە پزیشکییەکانمان دەستپێکرد. پاش 20 خولەک گەیەندرایە نەخۆشخانە و سەرجەم پشکنین و چارەسەرە پێویستەکانی بۆ ئەنجامدرا."

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی تەندروستیی ناوبراو تەواو جێگیرە و پێویستی بە چاودێریی چڕ نەبووە، ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و خەوێندراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر.

لەلای خۆیەوە، ئاری حوسێن، پەیامنێری لە ئاکری رایگەیاند: ماوەی چوار رۆژ بوو تەواوی دانیشتووانی سنووری ئاکرێ و بەتایبەت خەڵکی شارەدێی دینارتە، بە ژن و پیاوەوە، بەردەوام بە چیا و دەشتەکاندا بەدوای شیریندا دەگەڕان، دۆزینەوەی بە سەلامەتی، مژدەیەکی گەورە بوو بۆ ماڵبات و کەسوکارەکەی بەتایبەت کە ناوبراو بەهۆی نابیستییەوە توانای پەیوەندیکردنی نەبوو.

هاوکات مزگین یاسین، برای شیرین، لە بەردەم نەخۆشخانەی بلێ بەـی گوت "سوپاسی بێپایانی هەموو ئەو خەڵکە خۆنەویست و بەڕێزە دەکەم کە لە رۆژی یەکەمەوە شەو و رۆژیان خستە سەر یەک و بە پەرۆشەوە لەگەڵمان لە گەڕاندا بوون."

ناوبراو دەربارەی دۆخی خوشکەکەی گوتی "شیرین لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لە ماڵ چووبووە دەرەوە، تا ساتی دۆزینەوەی هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی دەست نەکەوتبوو."لەبارەی چۆنیەتی دۆزینەوەکەشی گوتی "لە شوێنێک بە ناوی گورگاڤا لە نزیک گوندەکەمان لەلایەن دوو کەس لەوانەی لەگەڵماندا دەگەڕان، دۆزرایەوە."

 

شۆڕش هەرکی ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news