Skip to content
krd24.netkrd24.net

بارسێلۆنا دەیەوێت "میسی نوێ"بگوازێتەوە

بارسێلۆنا دەیەوێت "میسی نوێ"بگوازێتەوە
وەرزش
ئێستیڤاو، یاریزانی بەرازیلی یانەی چێڵسی
ئێستیڤاو، یاریزانی بەرازیلی یانەی چێڵسی
جیهان

بارسێلۆنا بە وردی دەستی کردووە بە چاودێریکردنی دۆخی ئێستێڤاو یاریزانی باڵەکانی یانەی چێڵسی، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە کێشەی زۆری هونەری لەگەڵ چابی ئالۆنسۆی راهێنەری بۆ دروست بووە و کاتەکانی یاریکردنی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کەمبووەتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت سوود لەو ناڕەزایەتییەی ئێستیڤاو وەربگرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

لە بەرازیل، ئێستێڤاو نازناوی "مێسی نوێ"ـی لێنراوە بەهۆی لێهاتووییە سەرنجڕاکێشەکانی و توانای بڕین و دروستکردنی دۆخی هێرشبەری مەترسیدار، دەستەی هونەری بارسێلۆنا پێیوایە بەهۆی تایبەتمەندییەکانی یاریزانەکە و ستایلی یاریکردنی بە تەواوی لەگەڵ فەلسەفەی تۆپی پێی بارسێلۆنا دەگونجێت.
بەگوێرەی پێگەی گلۆبۆی بەرازیلی، بارسێلۆنا لە مێژە بە ئێستیڤاو سەرسامە، بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی و بوونی لامین یامال لە هەمان پێگەدا، بارسا خۆی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەدوور گرتبوو.

دۆخی ئێستێڤاو لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئالۆنسۆ وەکو راهێنەری نوێی چێڵسی گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە و یاریزانە بەڕازیلییەکە وەکو یاریزانێکی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی کەتەلۆنیا، هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵەکەی چێڵسی، تەنیا 34 خولەک لە پێنج یاریی دەستپێکی پرێمەرلیگ بەشداریی کردووە.

ئەم پەراوێزخرانە، ئێستێڤاوی بێزار کردووە؛ لە دووەمین ساڵی لەگەڵ چێڵسی، یاریزانە بەرازیلییەکە پێشبینی ئەوەی دەکرد دەرفەتی زیاتری یاریکردنی پێبدرێت. بەڵام ئێستا هەست بە کەم نرخی خۆی دەکات و بە ڕەشبینییەوە سەیری داهاتووی دەکات، سەرەڕای ئەوەش، ئەلۆنسۆ پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە یاریزانەکە 100% لە پلانەکانی دایە و دەرفەتی زیاتری بۆ دەڕەخسێت، بەڵام راپۆرتێکی رۆژنامەوانی بەرازیل ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "جەنگێکی سارد"لە نێوان ئێستێڤاو و ئەلۆنسۆ بەهۆی ناکۆکی تاکتیکییەوە سەریهەڵداوە.

ئێستێڤاو پێیوایە گواستنەوەی پێگەکەی لە باڵەکانەوە بۆ ناوەند کاریگەرییەکی خراپی لەسەر دروست دەکات و بە ڕاشکاوانە بە ئالۆنسۆی گوتووە ناتوانێت هەمان رۆڵی پاڵمەر لە یانەکە بگێرێت.

ئێستیڤاو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئوسترالیایە و لە بەرسیڤێکی رۆژنامەنووساندا لەبارەی کەمکرانەوەی دەرفەتی یاریکردنی لە چێڵسی، رایگەیاند هەموو ڕاهێنەرێک شێوازی یاریکردنی خۆی هەیە، دەشڵێت: رۆژانە لەژێر سەرپەرشی ئالۆنسۆ بە شێوەیەکی سروشتی و چڕ و پڕ مەشق دەکەم بۆ ئەوەی باشترینی خۆم پێشکەش بکەم، هەرچەندە ئێمە زۆر یاریزانی کوالیتی بەرزمان لە چێڵسی هەیە، بەڵام من تەنیا سەرنجم لەسەر تواناکانی خۆم هەیە و چاوەڕێ دەکەم هەر دەرفەتێکم بۆ بڕەخسێت باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم.
رۆژنامەی گڵۆبۆی بەرازیلی نووسیویەتی: ئیستیڤاو لە دوای کۆتایی هاتنی سەردەمی نێیمار ئیستا لە بەرازیل وەک یەکێک لە بەهرەمەندە دەگمەنەکان سەیر دەکرێت و بەهرە و تایبەتمەندە تەکنیکیەکانی بە باشی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بارسێلۆنا دەگونجێت.
ئێستیڤاو هاوینی 2025 لە پاڵمێراسەوە بە های 61 ملیۆن یۆرۆ بۆ چێڵسی گواسترایەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو پاریس سانجێرمانیش هاتبووە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی و نرخەکەشی لەسەر چێڵسی زیاد کرد. ئەو یاریزانە بە درێسی چێڵسی لە کۆی 42 یاری 8 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.

 

 

 

🚨🚨 BREAKING: Barcelona are keeping a VERY close eye on Estevão’s situation at Chelsea.

Estevão is FRUSTRATED with his lack of minutes under Xabi Alonso, having played just 23 minutes in the first 5 Premier League games.

Deco has first-hand information about his situation and… pic.twitter.com/ZQl2ABMUy2

— Barça Universal (@BarcaUniversal) September 27, 2026
ئەسعەد ئیسماعیل ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news