Skip to content
krd24.netkrd24.net

فارس عیسا بۆ: مووچەی مانگی نۆ هیچ کێشەیەکی نییە

فارس عیسا بۆ: مووچەی مانگی نۆ هیچ کێشەیەکی نییە
ئابووری
کوردستان مووچە حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە هیچ کێشەیەک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆدا نییە و لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکدا بە دیلان بارزان، پەیامنێریـی راگەیاند، مووچەی مانگی ئەیلوول (نۆ)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە و لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت.

فارس عیسا باسی لەوە کرد، هەموو رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا بەبێ کێشە بەڕێوەدەچن و لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تووشی هیچ ئاستەنگێک نەبێت. 

سەرۆکی نوێنەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، "هیوادارین مامەڵەیەکی سیاسیمان لەگەڵ نەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027، سەدا 14.1 بێت. هاوکات کۆی بودجەکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، نەک تەنها پارەی مووچەی مانگانە."
---

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news