Skip to content
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی دارایی: خزمەتی فەرمانبەرانی زیندانی سیاسی بۆ تەمەنی 65 ساڵ درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی دارایی: خزمەتی فەرمانبەرانی زیندانی سیاسی بۆ تەمەنی 65 ساڵ درێژ دەکرێتەوە
گشتی
کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووریی

ئەمرۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی فەرمانبەرانی زیندانی سیاسی، کە کەوتوونەتە نێوان وەجبەی 9 تا 15 و لەدایکبووی ساڵانی 1965 و 1966ـن، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 2ـی ئەیلوولی 2026 بە نووسراوی فەرمیی ژمارە (3488)، داواکارییەکی فەرمیی ئاراستەی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە. ئامانج لەو هەنگاوە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی ئەو فەرمانبەرانەیە لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ.

لەلایەکی دیکەوە، فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 24ـی ئەیلوولی 2026 بە نووسراوی فەرمیی ژمارە (50407) وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە. فەرمانگەکە نووسراوەکەی بەمەبەستی رێکارە پێویستەکان ئاراستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە کە بەدواداچوونی بەردەوام دەکات بۆ تەواوبوونی رێکارەکان، ئەمەش لەپێناوی پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news