Skip to content
krd24.netkrd24.net

چوار رۆژ کرایە پشوو

چوار رۆژ کرایە پشوو
سیاسی
عێراق پشوو رۆژی سەروەری

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی 'رۆژی سەروەری' کۆماری عێراق، دەوامی فەرمیی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە چوارشەممە 30ـی ئەیلوول تا شەممە 3ـی تشرینی یەکەم دەبێتە پشووی فەرمی.

پێشبینی دەکرێت لە 30ـی ئەیلوول، دوای رادەستکردنی سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکانی هاوپەیمانان بە هێزەکانی عێراق، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەتەواوی رابگەیەنرێت.

عەلی زەیدی پێشتر سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی راسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی راگەیاندنی حکوومی، رێکارە پێویستەکان بۆ ئاهەنگگێڕان بەو بۆنەیە بگرنەبەر.

عێراق و ئەمریکا لە ئەیلوولی 2024 لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی واشنتن دژی داعش لە عێراق رێککەوتن، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی قۆناخبەندیی گواستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هاوپەیمانییەوە بۆ هاوبەشییەکی دوولایەنە دێت.

قۆناخی یەکەمی ئەرکەکە لە ئەیلوولی 2025 کۆتاییهات، هێزەکان لە هەرێمی کوردستان مانەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی رێکخراوەکە لە سووریا، بەو پێیەی کۆتا قۆناخ لە کۆتایی ئەیلوولی 2026 تەواو دەبێت.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2014 بۆ یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا، کە لەو کاتەدا دەستی بەسەر ناوچەی بەرفراوانی عێراق و سووریادا گرتبوو، دواتر ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ مەشق، راوێژکاری و پاڵپشتیی هەواڵگری گۆڕا، بەغدا جەخت دەکاتەوە هێزەکانی ئێستا دەتوانن بەرپرسیارێتیی ئەمنی و بەدواداچوونی پاشماوەکانی رێکخراوەکە بگرنە ئەستۆ.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news