Skip to content
krd24.netkrd24.net

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان 40 کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان 40 کەس بوونە قوربانی
گشتی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاکستان تەقینەوە

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی پۆلیس لە پاکستان روویداوە.

هاوکات فریاکەوتنی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شاری دێر ئیسماعیل خان لە باکووری رۆژهەڵات 11کەس کوژران و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی لایەنگرانی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی زیندانیکراوی پاکستان، کاتی خۆپیشاندانەکەیان بۆ ماوەی یەک هەفتە دواخست.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئیسلامئاباد رێگە سەرەکییەکانیان بەرەو پایتەخت داخست و وەک وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانە پلاندانراوەکەی سبەی یەکشەممە، ژمارەیەکی زۆر بەربەستیان دانا، کە ئەمەش بووە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆ لە ناوچەکەدا.

عەلی ئەمین گەنداپوور، سەرۆکوەزیرانی خەیبەر پەختونخوا، کە بزووتنەوەی ئینسافی پاکستان بە سەرۆکایەتیی عیمران خان لەو هەرێمەدا دەسەڵاتدارە، رایگەیاند، دواخستنی خۆپیشاندانەکە بەشێکە لە ستراتیژییەکەمان و پێویستە حکوومەتی فیدراڵی ماندوو بکەین.

گەنداپوور روونیکردەوە خۆپیشاندانەکە لە پێشەوارەوە بەرەو ئیسلامئاباد، لە 4ـی ئۆکتۆبەر دەست پێ دەکات.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوتووە، پۆلیس 22 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بۆ داخستنی رێگاکانی گەیشتن بە ئیسلامئاباد و رێگریکردن لە هاتوچۆ بۆ ناو و دەرەوەی خەیبەر پەختونخوا ئامادە کردووە.

رێگە خێرا سەرەکییەکان و دەروازە و یەکتربڕە گرنگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراون، ئەمەش پەککەوتنی تەواوی هاتوچۆی لەو ناوچانە لێکەوتووەتەوە.

 
 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news