Skip to content
krd24.netkrd24.net

بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستیپێکردووە

بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستیپێکردووە
گشتی
کوردستان کۆکردنەوەی سەگی بێلانە

بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکرد.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەـی راگەیاند: بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 سەگی بێلانە لە کۆڵان و و گەڕەکەکان کۆکراونەتەوە و براونەتە شەڵتەری تایبەت بە سەگە بێلانەکان.

گوتیشی: هەفتەی رابردوو بەهۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، هەڵمەت تایبەتەکە دەستپێکردووە و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو سەگی بێلانە لە کۆڵان و گەڕەکەکان کۆکراونەتەوە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت رەوانەی شەڵتەری ناوەندیی سەگە بێلانەکانی هەولێر کراون.

بەگویرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر، لە 10 ـی مانگی ساڵی 2025، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 404 کەیس گازگرتنی سەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی سۆران تۆمار کراوە.

 
شەنگە ئەحمەد ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news