Skip to content
krd24.netkrd24.net

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتیی لە دەست چەتە دەریاییەکان رزگار دەکرێت

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتیی لە دەست چەتە دەریاییەکان رزگار دەکرێت
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە عێراق رزگارکردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتی لە دەستی چەتە دەریاییەکان لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتیی پارێزگای بەسرە، بووەتە بابەتێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

مانگێک لەمەوبەر، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتی کە نەوتی سپیی هەڵگرتبوو، لە دەریای سوور کەوتە بەر هێرشی چەتەکانی سۆماڵ و داوای سەرانەیان لێ کرد. تیمی ئەو کەشتییە لە خێڵی شەغانبەی پارێزگای بەسرە بوون، ئەم دۆخەش ئەندامانی خێڵەکەی ناچار کرد خۆیان کۆ بکەنەوە و بەرەو ناوچەکانی سۆماڵ گەشت بکەن.

ئەندامانی خێڵەکە دوای هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەت، چەکیان هەڵگرت و بۆ ماوەی 5 کاتژمێر رووبەڕووی چەتە دەریاییەکانی سۆماڵ بوونەوە. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا توانییان کەشتییەکە رزگار بکەن و دەست بەسەر کەشتیی چەتەکان و خودی چەتەکانیشدا بگرن.

ئەمە لە عێراق وەک هەوڵێکی ناوازە هەژمار دەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

 
 

سارەوان حەمەساڵح ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news