Skip to content
krd24.netkrd24.net

رێبوار هادی: هیچ بڕیارێک بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتیمانی بۆ دەنگدان نەدراوە

رێبوار هادی: هیچ بڕیارێک بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتیمانی بۆ دەنگدان نەدراوە
سیاسی
کوردستان

لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق بە وردی کار لەسەر بابەتی جێگیرکردنی کارتی نیشتمانی لە بری کارتی بایومەتری بۆ دەنگدان دەکات و لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەم بابەتەیان بە وردی باس کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 26می ئەیلوولی 2026، رێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق،  لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا بۆ ڕرایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا، پێداویستییە یاسایی و تەکنیکییەکانی ئەم گۆڕانکارییە و ئاستی ئامادەیی سیستەمەکان بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتیمانی باس کراوە.

بەپێی ئەوەی لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە باس کراوە، پێویستە پێش هەر بڕیارێک، داتا و سیستەمەکان تاقی بکرێنەوە و لیکچوونە پراکتیکییەکان ئەنجام بدرێن، بۆ دڵنیابوون لە توانای کارتی نیشتیمانی بۆ ناسینەوەی دەنگدەران و ڕێگریکردن لە دەنگدانی دووبارە.

دکتۆر ڕێبوار هادی ئاماژەی بەوەش کردووە کە کارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدان دیزاین کراوە و زانیارییە تایبەتییەکانی دەنگدەر لەخۆ دەگرێت، بۆیە ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەلماندی کارتی نیشتیمانی دەتوانێت هەمان ئەرک، بە شێوەیەکی پارێزراو و دروست جێبەجێ بکات، ئەوا دەتوانرێت بڕیار لەسەر بەکارهێنانی لە پڕۆسەی دەنگدان بدرێت.

بەم هەنگاوە، ئەگەر گۆڕانکارییەکە پشتڕاست بکرێتەوە، پێویستی بە نوێکردنەوە یان وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری نوێ بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی بۆ جێگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری بە کارتی نیشتیمانی نەدراوە و بابەتەکە پێویستی بە تەواوکردنی هەڵسەنگاندنی یاسایی و تەکنیکی هەیە.

دکتۆر رێبوار هادی وتیشی لەداوایان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە، کارمەندانی گرێبەستی کۆمیسیۆن بە هەمیشەیی بکرێن و پرسی دامەزراندیان یەکلایی بکرێتەوە. لە ئێستادا چاوەرێی وەڵامی کۆمیسیۆن بۆ دابینکردنە داراییەکان و بابەتی جێگیرکردنی لە پرۆسەی گشتیی دامەزراندن دەکەن

 
بڕیار سەیدئەمین ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news