Skip to content
krd24.netkrd24.net

تەرمێک لە رووباری کاولۆکان دۆزرایەوە

تەرمێک لە رووباری کاولۆکان دۆزرایەوە
گشتی
کوردستان

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بەی راگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەکی خنکاو کە ناسنامەکەی ناسراوەتەوە و پێشمەرگەی خانەنشینە، لەلایەن ژمارەیەک پێشمەرگەوە تەرمەکەی لە رووباری کاولۆکان دۆزرایەوە.

هەینی 25ی ئەیلوولی 2026، رەوەند مەغدید، گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانی سۆران بۆ روونیکردوەوە و گوتی: لە لێواری رووباری باڵەکایەتی لەنزیک کاولۆکان ژمارەیەک پێشمەرگە تەرمێکیان دۆزیوەتەوە و دوای دەرهێنانی لە رووبارەکە، ئێمەیان ئاگادارکردەوە، دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنەکە، تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.

رەوەند مەغدید گوتی: کەسە خنکاوەکە ناسراوەتەوە و خوڕشید شێرە سەعیدە لەدایکبووی 1972ـە، پێشمەرگەی خانەنیشینە و دانیشتووی دارەتووی هەولێر بووە و دووهەفتەیە هیچ سۆراخێکی نەبووە و بێسەرشوێن بوو.

گوتیشی، بەگوێرەی ئەنجامی شیکارە بەرایییەکان تەرمەکە شێواوە و مەزندە دەکرێت زیاتر لەدوو هەفتە بێت لە رووبارەکەدا مابێتەوە.

 ئێستاش تەرمەکە هەر لە پزیشکی دادی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و کەسوکارەکەشی ئاگادار کراوەنەتەوە کە سەردانی سۆرانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە.

هاوشێوەیەکەی ئەمڕۆ، دوێنێ پێنجشەممە، رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بەـی راگەیاند: کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی دوێنێ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە هەبوونیی خنکان، لە سنووری شارەدێی سمیلانی شارۆچکەی چۆمان، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنیەکە دەرکەوتووە باوک و کوڕێک لەحەوزێکی ئاوداخنکاون.

رەوەند هاودیانی ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی باوک و کوڕەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دەگوازرێنەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران و هەروەها ئەو شوێنەیەکەی لێ دروست بووە کوێستانی گوندی بێولەیە لەسنوری سمێلان.

 
 
بەکر سلێمان ,
Source: krd24.net — Via: Kurdistan 24

Related news