گشتی
کوردستان قەزای پێنجوێن
لە کاتی لەحیمکردندا، تەنکییەکی گاز لە گازفرۆشییەکی سەر ڕێگەی پێنجوێن - باشماخ تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، عەدنان کاکەرەش قایمقامی پێنجوین بەـی راگەیاند، تەنکییەکی گاز لە گازفرۆشییەکی لە سەر رێگەی باشماخ پێنجوین و لە کاتی لەحیم کردن تەقیوەتەوە و دوو کەس بەسەختی برینداربوونە.
لەلای خۆیەوە، رەنج ئازاد بەرێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بەـی گوت: دوای گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، دواجار چارەسەری هیچ سوودی نەبوو و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاریییەکانی، یەکێک لە بریندارەکان دانیشووی پێنجوینە و ئەوەی دیکە ناسنامەی دیار نییە.
ئاسان محەممەد ,




