سیاسی
کوردستان هێزی پێشمەرگە نەتەوە یەکگرتووەکان هەرێمی کوردستان
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیوای خواست دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتوو بن و بۆ خزمەتی خەڵک بەکار بهێنرێن.
پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی، دڵخۆشیی خۆی سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
هاوکات هیوای خواست دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتوو بن و بۆ خزمەتی خەڵک بەکار بهێنرێن.
دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشداریی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە راگەیەنرا.
رەحیم رەشیدی ,




