ئەبو میساق مەساری ئەندامی رێکخراوی بەدر، بەـی راگەیاند، رێککەوتنی عێراق و تورکیا هاوکار دەبێت خێراکردنی لە پرۆسەی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان، چونکە یەکێکە لە مەرجەکانی گرووپەکان کشانەوەی هێزەکانی تورکیا بوو لە عێراق.
پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، ئەبو میساق مەساری ئەندامی رێکخراوی بەدر، بەـی راگەیاند، بەگوێرەی خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، تا کۆتایی ساڵ هێزەکانی تورکیا لە باکووری مووسڵ لە بنکەی سەربازیی زێلکان و بەعشیقە دەکشێنەوە و رادەستی سوپای عێراق دەکرێنەوە، بەڵام هێزەکانی تورکیا لە چیای قەندیل بەگوێرەی رێکەوتنی بەغدا - ئەنقەرە ساڵی 2023 واژۆ کراوە دەمێننەوە تا ئەوکاتەی کۆتایی بە چەکدانانی پەکەکە دێت.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە کۆتایی ئەمساڵ لە بنکەی سەربازیی بەعشیقە و بنکە بچووکەکان دەستپێدەکات.
ئەندامەکەی رێکخراوی بەدر دەڵێت: پرۆسەی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکانیش بەردەوامە، لەگەڵ گەڕانەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژەییاسای حەشدی شەعبی رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام بەبێ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی هیچ کام لە گرووپەکان چەکەکانیان دانانێن و دوایین مۆڵەتیش بۆ ئەو پرسە 1ـی تەممووزی 2027ـە.
حکوومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک لەدەست دەوڵەت پێداگرە و لە هەوڵی بنبڕکردنی بیانوو مەرجەکانی گرووپە چەکدارەکاندایە. لەگەڵ ئەوەشدا گرووپە چەکدارەکان رەتی دەکەنەوە چەکەکانیان دابنێن.
لە ئەمریکا، عێراق و تورکیا رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی مووسڵ، هەروەها رێککەوتن لەسەر سەپاندن و چەسپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال، کۆتاییهێنان بە بوونی سەرجەم گرووپی چەکداری بیانییە قەدەخەکراوەکان لەو ناوچەیەدا.




