Skip to content
krd24.netkrd24.net

سەربەست لەزگین: هەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرێنین

سەربەست لەزگین: هەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرێنین
سیاسی
کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک رایدەگەیەنێت، دانوستاندنەکان بەردەوامن و ئاماژەکان بەرەو باشی هەنگاو دەنێن، هاوکات هیوا دەخوازێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا تەواوی ئەو گرفتانەی لە بەردەم کابینەی نوێ و پەرلەماندا هەن چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک، لە لێدوانێکدا بۆ رایگەیاند "ئێمە هەموومان بەیەکەوەین و پێکەوەبوونمان جوانترە، ئەمەش پەیامی ئێمەیە بۆ خەڵکی کوردستان چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی کوردستانیش."

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت، سەربەست لەزگین گوتی "هیواخوازین بتوانین لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو گرفتانەی لەبەردەم کابینەی نوێ و کاراکردنەوەی پەرلەماندا هەن چارەسەر بکرێن."

هاوکات، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بەردەوامییان هەیە و لە ئێستادا ئاماژەکان بە ئاراستەی باشی دەڕۆن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news