Skip to content
krd24.netkrd24.net

لە سنووری هەولێر گەنجێک لە حەوزی ماسیدا خنکا

لە سنووری هەولێر گەنجێک لە حەوزی ماسیدا خنکا
گشتی
کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە گوندێکی سنووری هەولێر، لە کاتی کارکردندا کەوتووەتە نێو حەوزێکی ماسی و گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر، کاتژمێر 4:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، دوای ئاگادارکردنەوەی ژووری کۆنتڕۆڵ و ئۆپەراسیۆنەکانیان، تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لە کەوتنەخوارەوەی هاووڵاتییەک بۆ ناو حەوزێکی ماسی لە گوندی قۆریتان.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خنکاوەکە ناوی (عەلی محەممەد خدر)ە، لە نەتەوەی عەرەبە و تەمەنی 21 ساڵ بووە، لە کاتی کارکردندا کەوتووەتە ناو حەوزەکەوە و بەهۆیەوە خنکاوە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، تیمی هۆبەی رزگارکردنی (1) دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنیەکە و دوای نیو کاتژمێر گەڕان، توانیویانە تەرمی گەنجەکە لەناو ئاوەکە دەربهێننەوە و دواتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان، رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێریان کردووە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news