Skip to content
krd24.netkrd24.net

زمانی ئاماژە لە پەخشی رۆژانەی زیاد دەکات

زمانی ئاماژە لە پەخشی رۆژانەی زیاد دەکات
سیاسی
کوردستان دامەزراوەیی

وەکو پابەندییەکی مرۆیی و نیشتمانی زمانی ئاماژە لە پەخشی رۆژانەی زیاد دەکات و گرنگییەکی زیاتر بە نابیستان دەدات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، وەکو یەکەم میدیای کوردستانی و هەستکردنێک بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی و بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی ئاماژە بڕیاریدا لە ئەمرۆ بەدواوە، هەواڵەکانی کاتژمێر 6ی ئێوارە زمانی ئاماژەیان بۆ زیاد بکرێت.

ئەم هەنگاوەی لە میانەی کۆمەڵێک گۆڕانکارین لە شێوازی کارکردنی بە مەبەستی گرنگیدان بە تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە و گەیاندنی دەنگ و رەنگیان و بە پێچەوانەوەش گەیاندنی نوێترین زانیاری و پێشهات بە تەواوی بینەر و بیسەران و خوێنەرانی، ئەم گۆرانکارییە لە چوارچێوەی وەرزی نوێی دەبن بەڵام بەهۆی رۆژی جیهانی زمانی ئاماژە هێنرایە پێش.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار نابیست هەن، بەڵام هیچ میدیایەکی تایبەت بە خۆیان نییە کە هەواڵ و پێشهاتەکانی جیهان رۆژانە بۆ ئەوان باس بکات، بۆیە بە ئەرکی پیشەیی و نیشتمانی خۆی دەزانێت کە زمانی ئاماژە لە نێو پەخشی خۆیدا زیاد بکات و لەمەودوا گرنگییەکی زیاتر بە کێشە و ژیانی رۆژانەی نابیستان لە تەواوی کوردستان بدات. 

 

 
 

دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news