Skip to content
krd24.netkrd24.net

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 دابەش دەکرێت

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 دابەش دەکرێت
ئابووری
کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: سبەی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دەکرێت.

چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی(8 و 9) خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news