گشتی
کوردستان پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە ژنەکەی بە چەقۆ کوشتووە و لێکۆڵینەوە لەسەرەکەش بەردەوامە.
ئەمرۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆ، ئاگادار کراینەوە لەێکی کوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان. دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە ژنێک بە ناوی (سوسن ابراهيم محمد)، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی (إ، إ،م ) بە چەقۆ کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتباری ناوبراو لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەلایەن مەفرەزەی بنکەی کەسنەزان بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا.
پۆلیسی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، لێکۆڵینەوە لەەکە بەردەوامە.
دیجیتاڵ میدیا ,




