ژمارەی یاریزانە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردەی عێراق زیاد کرا و لە شوینی عەلی حەمادی بانگهێشتی مستەفا قابیل کرا، بەمەش ئەو ئەستێرە لاوە کوردە دەبێتە سێیەمین یاریزانی یانەی هەولێر لە لایەن گراهام ئارنۆڵد بۆ یارییەکانی جامی کەندا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.
لەنێو لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداوی 2026 پێنج یاریزانی کوردستانی دەبینرێن.
ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، محەمەد دلاوەر و یوسف ئیمام بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران، لە دوایین سات گراهام ئارنۆڵد بۆ شوێنی عەلی حەمادی بانگهێشتی مستەفا قابیی کرد.
هەڵبژاردەی عێراق سبەی چوارشەممە کە دەکاتە 23ـی ئەم مانگە رووبەڕووی عومان دەبێتەوە. رۆژی 26ـی ئەم مانگە بەرامبەر کوێت یاری دەکات، لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان شێرەکانی رافیدەین لە رۆژی 29ـی ئەم مانگە رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.
جامی کەنداوی عەرەبی بە بەشداریی هەشت هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت کە دابەش کراون بەسەر دوو کۆمەڵە، عێراق لە کۆمەڵەی یەکەم هاشانی هەڵبژاردەکانی سعوودیە، عومان و کوێت یاری دەکات. کۆمەڵەی دووەمیش پێکهاتووە لە هەڵبژاردەکانی ئیمارات، قەتەر، بەحرێن و یەمەن.




