Skip to content
krd24.netkrd24.net

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق: دەبێت جەمال کەربولی 4.5 ملیۆن دۆلار بە مانگی سووری عێراق بدات

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق: دەبێت جەمال کەربولی 4.5 ملیۆن دۆلار بە مانگی سووری عێراق بدات
سیاسی
عێراق دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، حوکمی یەک ساڵ زیندانیکردنی بە هەڵپەسێردراوی و پێبژاردنی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەسەر جەمال کەربوولیدا سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاندووە "دادگا بەپێی حووکمەکانی ماددەی 453 لە یاسای سزادان، بڕیاری یەک ساڵ زیندانیکردنی بە مەرجی جێبەجێنەکردن (وقف التنفيذ) بۆ تاوانبار جەمال کەربوولی دەرکردووە، ئەوەش بەهۆی لەبەرچاوگرتنی بەساڵاچوونیەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەها بڕیار دراوە جەمال کەربوولی بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بداتەوە بە کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی؛ ئەوەش لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەخشین و هاوکارییەکانی سعوودیە بۆ عێراق لە ماوەی کارکردنیدا لەو رێکخراوەدا".

دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news