Skip to content
krd24.netkrd24.net

ئەندامێکی کۆنگرێس: باشترین بژاردە بۆ ترەمپ کۆتاییهێنانە بە جەنگی ئێران

ئەندامێکی کۆنگرێس: باشترین بژاردە بۆ ترەمپ کۆتاییهێنانە بە جەنگی ئێران
سیاسی
جیهان جەنگی ئێران و ئەمریکا

ئەندامێکی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ واشنتن گەیشتنە بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران.

ئانا پۆلینا لۆنا، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، بە فۆکس نیوزی راگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆزینەوەی رێگەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە.

ئانان پۆلینا روونیکردەوە، گەیشتن بە رێککەوتن پێویستی بە گفتوگۆی چڕوپڕ هەیە لەگەڵ ئەو حکوومەتانەی کەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس ئاشکرایکرد، گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی چین و لایەنی رووسیا، پرسی جەنگی ئێرانیش دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد  "ئەوەی لە بەرژەوەندیی گەلی ئەمریکادایە، گەیشتنە بە چارەسەرێکی ئاشتییانە"، روونیشیکردەوە، بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی راوێژ بە ترەمپ، بەمەبەستی پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە.

لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، ترەمپ خاوەنی بڕیاری کۆتاییە لەو گفتوگۆیانەی تایبەتن بە جەنگی ئێران.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news