Skip to content
krd24.netkrd24.net

عێراقچی بەرەو نیویۆرک بەرێکەوت

عێراقچی بەرەو نیویۆرک بەرێکەوت
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان جەنگی ئێران و ئەمریکا رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا

 وەزیری دەرەوەی ئێران، تارانـی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش گەیشتنی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەتا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رادەوەستێت و دوای مانەوەیەکی کورت، راستەوخۆ بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کارنامەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی مەسعود پزیسکیان، سەرۆککۆماری ئێران بڕیارە لە داهاتوودا سەردانی نیویۆرک بکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تاران رایگەیاند، کراوەیە بۆ بیرۆکەی دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا.

 گوتیشی، "هەندێک لە بەرپرسانی ئێران خۆیان حەشارداوە و ناتوانین ئەو کەسانە ببدۆزینەوە کە دەسەڵاتی واژۆکردنی رێککەوتنیان هەبێت".

 
کاروان شوانی ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news