Skip to content
krd24.netkrd24.net

سووپرایزێکی گەورە: بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر مێسی لە پلەی یەکەم دادەنرێت

سووپرایزێکی گەورە: بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر مێسی لە پلەی یەکەم دادەنرێت
وەرزش
جیهان

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دوای ئەوەی وڵاتەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 هاوکات نازناوێکی دیکەشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بردەوە جارێکی دیکە ترسی خستووەتە نێو دڵی رکابەر و نەیارەکانی کە بۆ جاری نۆیەم خەڵاتەکە بباتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاشکرا بوو نوێنەری رۆژنامەنووسانی ئیکوادۆر بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر دەنگی یەکەمی وڵاتەکەی بە مێسی داوە.
ڕۆژنامەنووسی وەرزشی پاتریچیۆ کۆرنێجۆ گارسیس، نوێنەری ئیکوادۆر لە دەنگدانی تۆپی زێڕینی باڵۆن دۆری 2026 رایگەیاند دەنگی خۆی بە لیۆنێل مێسی داوە بۆ ئەوەی خەڵاتە بەدەستبهێنێت.
بەپێی یاسای دەنگدانی باڵۆن دۆر، ئەو 100 وڵاتەی بۆ باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان لە ڕیزبەندی پێشەوەی فیفان، هەریەک لەو وڵاتانانە یەک ڕۆژنامەنووس وەکو نوێنەری وڵاتەکە دەنگ بۆ بەربژێرانی باڵۆن دۆر دەدات، بەڵام بۆ بەرژێرانی باڵۆن دۆری ئافرەتان تەنیا نوێنەری 50 وڵاتانی پێشەوەی ریزبەندی فیفا مافی دەنگدانیان هەیە.
هەر رۆژنامەنووسێک لە کۆی 30 یاریزانی بەربژێری باڵۆن دۆر دەنگ بە 10 یاریزان دەدات. ئەو یاریزانەی لە پلەیەکەمی باڵۆن دۆر دادەنرێت 15 خاڵی دەداتێ، پلەی دووەم 12 خاڵ، پلەی سێەم 10 خاڵ، ئەو یاریزانەی لە دوایین پلەی کۆتایی کە دەیەمە دادەنرێت تەنیا یەک خاڵ وەردەگرێت.
 کۆرنێخۆ گارسیس، نوێنەری رۆژنامەنووسانی ئیکوادۆر، مێسی لە پلەی یەکەمی لیستەکەیدا داناوە و 15 خاڵیشی داوەتێ، بەمەش ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە زۆرترین خاڵی لە نوێنەری  ئیکوادۆر وەرگرتووە.

لە سەرەتای ئەم مانگە لیژنەی ڕێکخەری خەڵاتی باڵۆن دۆر لیستی کۆتایی 30 یاریزانی ڕاگەیاند کە کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026 دەکەن.
لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەڤدەیەم لە کاروانی وەرزشی خۆی ناوی لە لیستی بەربژێرانی باڵۆن دۆر دانراوە، بەو پێیەی لەو ساڵەدا 53 گۆڵ و 32 ئەسیستی کردووە، جگە لەوەش هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 و نازناوێکیشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بردەوە.
جەیمی کاراگێرم کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی ئینگلاند لە لێداونێکدا دەڵێت: ئەگەر خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بدرێتە لیۆنێل مێسی، خەڵاتەکە دەبێتە دادپەروەرترین کار کە ئەنجام درا بێت، مێسی هەموو ئەو کارانەی کردووە کە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر پێویستە.
بڕیارە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکان لە رۆژی 26ـی مانگی داهاتوو لە لەندەن بەڕێوە بچێت، کیلیان ئێمباپێ، لامین یامال و هاری کەین دیارترین بەربژێرەکانن بۆ برنەوەی باڵۆن دۆری 2026.

پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر
ڕۆژنامەنووسان ئاگادار دەکرێنەوە دەبێت بەپێی ئەم سێ پێوەرە سەرەکییە دەنگ بە یاریزانەکان بدەن:
یەکەم: ئاستی تاکەکەسی.
دووەم: ئاستی بەکۆمەڵ و دەستکەوتەکان، ئەو نازناوانەی لەگەڵ یانەکە یان هەڵبژاردەکەی بەدەستی هێناون.
سێیەم: یاری خاوێن، ڕەوشت، ڕەفتار و ئاستی وەرزشیی یاریزانەکە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا دەکرێتە پێوەر.
لە کۆتاییدا، کۆی گشتی خاڵەکانی هەر یاریزانێک کۆ دەکرێتەوە و ئەو یاریزانەی زۆرترین خاڵی بەدەستهێنا بێت دەبێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

 

سووپرایزێکی گەورە: بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر مێسی لە پلەی یەکەم دادەنرێت

 

 
ئەسعەد ئیسماعیل ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news