Skip to content
krd24.netkrd24.net

بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراوی بیانی پێویستمان لەبەردەستە

بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراوی بیانی پێویستمان لەبەردەستە
ئابووری
عێراق بەهای دۆلار بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارە دابەزینی بەهای دینار و نەبوونی دۆلار روونکردنەوەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە، یەدەگی دراوی بیانیان بەشی ئەوە دەکات سەرجەم ئەو داواکارییانە پڕ بکاتەوە کە تایبەتن بە دابینکردنی دراوی قورس.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، بە بڵاوکردنەوەی روونکردنەوەیەک جەختی دەکاتەوە، بەگوێرەی ئەو پێویستی و کەناڵە پەسەندکراوانەی دیاریکراون، بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پارە بۆ بازرگانیی دەرەکی.

هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: لە سۆنگەی ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک میدیاکان دا لەبارەی بە بەرزبوونەوەی نرخەکان و سستبوونی جووڵەی بازاڕ بڵاودەکرێنەوە، بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، یەدەگی دراوی بیانیی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ پڕکردنەوەی داواکارییەکانی پەیوەست بە دراوی بیانی، لەوانەش دابینکردنی پارە بۆ بازرگانیی دەرەکی، یەکلاکردنەوەی کارتی بانکی، هەروەها داواکاریی گەشتیاران بۆ دۆلاری نەختینە بەگوێرەی بەهای دیاریکراوی فەرمی.

بانکی ناوەندیی عێراق روونیکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕەکانی ناوخۆ بۆ ململانێ و قۆرخکاریی بازاڕەکان دەگەڕێتەوە؛  روونیشیکردووەتەوە، بەشێک لە هۆکارەکان پەیوەستن بە پێشبینییەکان و بەکارهێنانی نادروستی بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەسی هەلقۆزەوە بەمەبەستی تێکدانی بارودۆخی ئابووری و دارایی.

بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆتایی روونکردنەوەکەیدا جەختیکردووەتەوە، بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پارە بۆ بازرگانیی دەرەکی بەپێی ئەو مەبەست و کەناڵە پەسەندکراوانەی کارایی هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ مسۆگەر دەکات.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news