Skip to content
krd24.netkrd24.net

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: هێرشکراوەتە سەر وێستگەیەکی ئەتۆمیی رووسیا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: هێرشکراوەتە سەر وێستگەیەکی ئەتۆمیی رووسیا
سیاسی
جیهان

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر تاوەری ساردکەرەوەی یەکەیەکی کارپێکەری وێستگەی ئەتۆمیی کورسک لە خاکی رووسیا کەوتووە، هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای دانبەخۆداگرتنی سەربازی کرد بۆ رێگریکردن لە کارەساتی ئەتۆمی.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"بڵاویکردەوە، ئاگادار کراونەتەوە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، تاوەری ساردکەرەوەی کارلێکەرێکی کارای وێستگەی ئەتۆمیی کورسک لە رووسیا لە رێگەی درۆنێکەوە پێکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، یەکە ئەتۆمییەکە لەو کاتەدا بەردەوام بووە لە کارکردن وەکە نەبووەتە هۆی گۆڕینی شێوازی کارکردنی سیستمەکەی، هەروەها هیچ ئاگرکەوتنەوەیەک لە ئەنجامی بەرکەوتنی درۆنەکە تۆمار نەکراوە.

لە کاردانەوەی ئەم پێشهاتە مەترسیدارەدا، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری دا لەوەی کە هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە تەواوی قبووڵنەکراوە، چونکە دەکرێت سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەکی گەورەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی هێرشەکە لە کوێ و لە لایەن کێوە ئەنجام دەدرێت.

گرۆسی جارێکی دیکە داوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کرد کە بەرزترین ئاستی دانبەخۆداگرتنی سەربازی پەیڕەو بکەن تاوەکو مەترسیی روودانی هەر کارەساتێکی وێرانکەری ئەتۆمی لە ناوچەکەدا دووربخرێتەوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news