Skip to content
krd24.netkrd24.net

نەخۆشخانەی رزگاری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

نەخۆشخانەی رزگاری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
گشتی
کوردستان نەخۆشخانەی رزگاری

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رزگاری لە هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەووەتەوە و هۆشداری دایە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نا پێویست لە بەشەکانی فریاکەوتندا، هاوکات رایگەیاند بە بڕیارێکی فەرمی، سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رزگاری، رۆژانە لە بەشەکانی فریاکەوتندا دیمەنی قەرەباڵغییەکی نەگونجاو دەبینرێت، لەلایەن بەشێک لە هاووڵاتییانەوە دروست دەکرێت، ئاماژە بەوەش کراوە نەخۆشخانەکە ناوەندێکی هەستیارە بۆ رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان و شوێنی کۆبوونەوە و قەرەباڵغی نییە، بەڵکو تەنیا بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە لەناکاوەکانە.

نەخۆشخانەکە روونی کردووەتەوە، رووکردنی بەلێشاوی هاووڵاتییان بەبێ پێویستی بۆ ناو نەخۆشخانە، نەک تەنیا دەبێتە بەربەست لەبەردەم کارەکانی پزیشکان و ستافی تەندروستی، بەڵکو لە حاڵەتە کتوپڕ و مەترسیدارەکاندا دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاستەنگی گەورە لە هاتوچۆ و خاوکردنەوەی پرۆسەی گەیاندنی فریاگوزاری و چارەسەری خێرا بۆ ئەو نەخۆشانەی ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە راگەیەندراوەکەدا بە فەرمی جەخت کراوەتەوە کە "لە ئێستادا بە بڕیاری فەرمی، سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە لە بەشەکانی فریاکەوتندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە."

هاوکات داوا لە هاووڵاتییان کراوە پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

-بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و تەنیا لە کاتی پێویستیی توند و حاڵەتی فریاگوزاریدا نەخۆش ڕەوانەی فریاکەوتن بکەن.
-دوور بکەونەوە لە دروستکردنی هەر جۆرە قەرەباڵغییەک کە ببێتە هۆی پەکخستنی کاری پزیشکان و کارمەندانی هێڵی پێشەوەی تەندروستی.
-هاوکاربن لە رەخساندنی کەشێکی هێمن و لەبار بۆ تیمە پزیشکییەکان تاوەکو بتوانن بەبێ ئاستەنگ و بە باشترین شێوە ئەرکی پیرۆزی خۆیان جێبەجێ بکەن و گیانی نەخۆشەکان رزگار بکەن.

نەخۆشخانەی رزگاری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوەنەخۆشخانەی رزگاری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوەنەخۆشخانەی رزگاری هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news