Skip to content
krd24.netkrd24.net

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەمال شاکر دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەمال شاکر دەکات
سیاسی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "هاوبەشی خەمیانم". 

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.


‎مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news