Skip to content
krd24.netkrd24.net

لە ئاکرێ فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵی و کشتوکاڵییەکان بەڕێوەدەچێت

لە ئاکرێ فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵی و کشتوکاڵییەکان بەڕێوەدەچێت
گشتی
کوردستان فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆراکی و سروشتییەکان لە شارۆچکەی ئاکرێ دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. ئامانجی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆیی، پشتیوانیکردنی جووتیاران، و خستنەڕووی توانا و بەرهەمی بەرهەمهێنەرانی ناوچەکەیە.

شارۆچکەی ئاکرێ یەکێکە لە ناوچە هەرە دەوڵەمەندەکانی کوردستان لە رووی بەرهەمی کشتوکاڵییەوە. لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا تەواوی بەرهەمە سروشتی و خۆماڵییەکانی ئاکرێ نمایش دەکرێن و هاووڵاتییان دەتوانن بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ، بەرهەمەکان بکڕن. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بووژانەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرخستنی سیمایەکی جوانتری دەڤەری ئاکرێ.

فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ و رێکخەری فێستیڤاڵەکە، لە لێدوانێکدا بەـی راگەیاند: "ئەمە قۆناخی دووەمە و تەواوی ئامادەکارییەکان کراون، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ـی بەیانی فێستیڤاڵەکە بەڕووی میوانان و هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە".

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا، شوێنی فێستیڤاڵەکە دەکەوێتە نزیک عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ و تاوەکو درەنگانی شەوی شەممە بەردەوام دەبێت. جەختیشی کردەوە، فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاوازتر، گەورەتر و فراوانترە لە ساڵانی رابردوو و بەرهەمی زۆر جۆراوجۆرتر لەخۆ دەگرێت.

 
لاڤین عومەر ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news