لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ دۆسیەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانیەکانی لالەزار، تیمی پارێزەران زانیاری نوێ لەبارەی ئامانج و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی سبەی بۆ ئاشکرا دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، دانا تەقیەددین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە ـی رایگەیاند: لە دانیشتنی سبەی دادگاییدا، تەنیا لاهۆر شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامید ئامادەی دانیشتنەکە دەبن.
گوتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە لە دانیشتنەکەدا بە شێوەیەکی فەرمی گوتەی لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە لەلایەن دادوەرەوە وەربگیرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ لە ڕێکارە دادوەرییەکانی ئەم دۆسیەیەدا کە چەندین لایەنی سیاسی و جەماوەری بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
لە کۆی 12 کەس کە لەسەر مادەی 56 تایبەت بە رێککەوتنی تاوانکاری دراونەتە دادگا، پێشتر گوتەی نۆ کەسیان وەرگیراوە، و بڕیارە لە دانیشتنەکەی سبەیدا، گوتەی ئەو سێ کەسەکەی تریش لاهۆر شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید لەلایەن دادوەرەوە وەربگیرێت تاوەکو رێکارە یاساییەکانی ئەم قۆناخە تەواو بکرێن.




