Skip to content
krd24.netkrd24.net

لاڤرۆڤ: هەر هێرشێک بۆ سەر رووسیا جەنگێکی زۆر کورت و تەواو جیاوازی لێدەکەوێتەوە

لاڤرۆڤ: هەر هێرشێک بۆ سەر رووسیا جەنگێکی زۆر کورت و تەواو جیاوازی لێدەکەوێتەوە
سیاسی
جیهان

وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، مۆسکۆ هیچ نیازێکی بۆ پەلاماردانی ئەوروپا نییە، بەڵام ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی هێرش بکەنە سەر خاکی رووسیا، ئەوا رووبەڕووی جەنگێکی "تەواو جیاواز و زۆر کورت"دەبنەوە.

چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "پێکهاتەی ئاشتیی نوێ"لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی جیهانیی گەنجاندا رایگەیاند، رووسیا چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک نیازی پەلاماردانی ئەوروپای نییە، و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی وڵاتەکەش لەم دواییانەدا بە وردی سەرنجی خستووەتە سەر ئەم پرسە.

لاڤرۆڤ رەخنەی لەوە گرت بەرپرسانی ئەوروپا رۆژانە گوتاری خۆئامادەکردن بۆ جەنگ دژ بە مۆسکۆ دووبارە دەکەنەوە، و جەختی کردەوە ئەگەر ئەوروپا هێرش بکات، ئەوا تووشی جەنگێکی زۆر کورت و تەواو جیاواز دەبێت، داواشی کرد پەیامی ئەم هۆشدارییە بە باشی لە سەرجەم پایتەختەکانی ئەوروپا و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەوروپادا ببیسترێت.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد، مۆسکۆ بۆ ماوەی چەندین دەیە هەوڵی داوە ئەجێندایەکی دۆستانە لەگەڵ دراوسێ رۆژئاواییەکانیدا پەیڕەو بکات، بە ئامانجی دروستکردنی سیستەمێکی هاوبەشی ئەمنی لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش لە زەریای ئەتڵەسییەوە تا زەریای هێمن، بەڵام ئەم هەوڵانە ئێستا بە تەواوی بوونەتە بەشێک لە رابردوو.

لاڤرۆڤ روونی کردەوە وڵاتانی رۆژئاوا نەیانتوانی لەسەر بنەمای یەکسانی پەیوەندی لەگەڵ رووسیادا دروست بکەن و دەستەبژێری دەسەڵاتداری رۆژئاوا بە توندی رێگری لە دروستبوونی سیستەمی فرەجەمسەری لە جیهاندا دەکەن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news