Skip to content
krd24.netkrd24.net

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
ئابووری
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی
کوردستان مووچە حکوومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. 

بە گوێرەی خشتەکە، رۆژی سێشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ـ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی شەممە، 19ـی ئەیلوولی 2026، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بڕی 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار وەک پارەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

 

 

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news