Skip to content
krd24.netkrd24.net

چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق

چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق
سیاسی
کوردستان

پەیامنێری لە کەرکووک رایگەیاند، ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان قەزای حەویجە و ناحیەی سەرگەڕان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق.

شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری لە کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی سەربازیی فەوجی مەغاوێری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیان داوە، کە دەکەوێتە سەر چیای مامۆ (جەبەل مەگحوول) لە نێوان سنووری ناحیەی سەرگەڕان و قەزای حەویجەدا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەکدارەکانی داعش کامێرایەکی چاودێریی گەرمیی ئەو سەنگەرەی سوپایان پێکاوە و تێکیان شکاندووە.

لە کۆتاییدا سەرچاوەکە روونی کردەوە کە دوای روودانی هێرشەکە، هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارەکانی داعش رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، و پاشان چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

هەروەها شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دووپاتی کردەوە، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە کراوەتە سەر کامێرایەکی چاودێریی گەرمی (حەراری) کە سەر بە لیوای مەغاوێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بووە.ەکە لە ناوچەیەکی سەختی جوگرافی لەسەر کەناری رووباری زێ و لە سنووری کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا روویداوە.

راگەیاندنی ئەمنی ڕوونی کردەوە کە گوللەکان بەر کامێراکە کەوتوون، بەڵامەکە هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی هێزە ئەمنییەکاندا لێنەکەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو هێزە ئەمنییەی پارێزگاری لە سنوورەکە دەکات دەستبەجێ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی کێوماڵکردن و پشکنین کردووە لە ناوچەکەدا، بە مەبەستی دۆزینەوە و ڕاوەدوونانی ئەو شوێن و سەرچاوەیەی کە تەقەکەی لێوە کراوە.

هەر ئەمڕۆ جەودەت جیهاد، شارەزای ئەمنی بەی راگەیاند: لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بۆشاییەکی ئەمنی دروست دەبێت کە لەم کاتەدا بە هێزە ئەمنییەکان پڕ ناکرێتەوە.

هەروەها نەشئەت شاوێس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: "بۆشاییەکی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە و پڕ نەکراوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی کەرکووک نیگەران بن، دەشڵێت: ئێمە چاومان لەوەیە ئەو هەماهەنگییەی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، پەرەی پێ بدەین و فراوانتری بکەین بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ بکرێتەوە."

لە سنووری پارێزگای کەرکووک، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر زەوی نەبوونە، بەڵام بە بەردەوامی لە ئاسمانی ناوچەکە هاوکاریی هێزە عێراقییەکانیان دەکرد لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگاکە راپۆرتێکیان داوەتە پارێزگار کە سەرۆکی لێژنەی ئەمنییە و جەختیانکردەوە: ئەوان توانای ئەوەیان هەیە رووبەڕووی چەکدارانی داعش ببنەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ هێزێکی دیکە هەبێت.

 

 
 
 
 
سۆران کامەران ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news