Skip to content
krd24.netkrd24.net

سەعد مەعن: تیمە هەواڵگرییەکان لە کارەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران بەردەوامن

سەعد مەعن: تیمە هەواڵگرییەکان لە کارەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران بەردەوامن
سیاسی
عێراق

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئەو سەکۆیەدا گرتووە کە بۆ هێرشکردنە سەر بۆریی نەوتی سعوودیە لە ناو خاکی عێراق بەکارهێنرابوو، هاوکات روونی کردەوە کە لەسەرکاری لادانی فەرماندە سەربازییەکان پەیامێکی توندە کە بەغدا چاوپۆشی لە هیچ پێشێلکارییەک ناکات و تاران لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشدار دەبێت.

شەممە 12ی ئەیلوولی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق ئاشکرای کرد کە گۆڕینی بەشێک لە فەرماندە ئەمنییەکان پەیامێکی روونی دەوڵەتە لەسەر ئەوەی عێراق بەهیچ جۆرێک چاوپۆشی لە کەممتەرخەمی ناکات و رێگە بە هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نادات لە ناو سنوورەکانیەوە ئەنجام بدرێت.

سەعد مەعن رایگەیاند، تیمێکی تایبەتی ئەمنی و هەواڵگری، دوای هەوڵێکی گەورەی مەیدانی، توانیویانە شوێنی سەکۆکە دەستنیشان بکەن و لە ناو خاکی عێراقدا دەستی بەسەردا بگرن، کە بۆ هێرشکردنە سەر هێڵی بۆریی نەوتی سعوودیە بەکار هێنرابوو.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکی ئێران دەربڕیوە بۆ ئەوەی نوێنەرانی تاران بەشدار بن لە لێکۆڵینەوەکاندا و لە نزیکەوە ئاگاداری دەرئەنجامەکان بن سەبارەت بە لێکەوتەکانی بەئامانجگرتنی خاکی سعوودیە.

جەختیشی کردەوە، پڕۆسەی پشکنین و شیکاریی تەکنیکی لە لایەن شارەزایانی بەڵگەی تاوانەوە بەردەوامە؛ کارەکەش تەنیا بە دەستبەسەرداگرتنی سەکۆکە کۆتایی نایەت، بەڵکو لە رێگەی کاری هەواڵگریی وردەوە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانە دەستنیشان و دەستگیر بکرێن کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم هێرشەوە بوون.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news