دوای بەدواداچوونێکی، کێشەی نەبوونی دەرزیی هیمۆفیلیا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ، لەبارەی نەمانی دەرزیی "هیمۆفیلیا"رایگەیاند، هەماهەنگییەکی زۆر باش و بەرز لە نێوان وەزارەتی تەندروستیی عێراق و وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەخۆشانی هیمۆفیلیا.
وەزیری تەندروستیی عێراق باسی لەوە کرد، لە ئێستادا دەرزیی هیمۆفیلیا دابین کراوە و یەکەم کاروان (وەجبە)ـی دەرمانەکە گەیشتووە، بەڵام لە قۆناخی پشکنیندایە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی بەکارهێنانی.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەبدولحوسێن مووسەوی، گوتی: "بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دوو وەجبەی دیکەی دەرزیی هیمۆفیلیا بگەنە وڵاتەکە."جەختی لەوەش کردەوە، هەماهەنگییەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم دۆخە تێپەڕێنن و پێداویستیی نەخۆشەکان بە تەواوی دابین بکەن.
لێدوانەکەی وەزیری تەندروستیی عێراق دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا قەیرانێکی گەورەی نەمانی دەرمانی هیمۆفیلیا هەرێمی کوردستانی گرتەوە. بەپێی راپۆرتێکی مەیدانیی ئەحمەد عەبدولسەمەد، پەیامنێری، تەنیا لە پارێزگای هەولێر 324 نەخۆشی هیمۆفیلیا تۆمار کراون، کە بەهۆی نەمانی دەرزیی (فاکتەر 8) لە نەخۆشخانەی نانەکەلی، ژیانیان کەوتبووە مەترسییەکی گەورەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری، ماوەی هەشت مانگ بوو حکوومەتی عێراق هیچ بڕە دەرمانێکی بۆ ئەو نەخۆشییە رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردبوو، وە بۆ ماوەی دوو مانگیش کۆگاکانی دەرمان لە هەولێر بە تەواوی سفر ببوونەوە و یەک دەرزیی (فاکتەر 8)ـیان تێدا نەمابوو.
دکتۆر مەروە نازم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن، بەـی راگەیاندووە، بارودۆخی نەخۆشەکان زۆر خراپە و نەمانی ئەو دەرمانە کە بە "دەرمانێکی رزگارکەری ژیان"دادەنرێت، تووشبووانی خستووەتە ژێر مەترسیی خوێنبەربوونی بەردەوام. لە کاتی نەمانی ئەو دەرزییەدا، پزیشکان ناچار بوون وەک جێگرەوەیەکی کاتی و ناچاریی پەنا بۆ بەکارهێنانی "پلازما"ببەن بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکان، هەرچەندە پلازما جێگەی دەرزییە بنەڕەتییەکە ناگرێتەوە.
دەرزیی هیمۆفیلیا (فاکتەری 8) بە دەرمانێکی "سیادی"دادەنرێت، واتە کڕین و دابینکردنی تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و کۆمپانیای کیمادیادایە و تێچوویەکی زۆری هەیە. گەیشتنی ئەم کاروانە نوێیە و لێدوانەکەی وەزیری تەندروستیی عێراق، وەک فریادڕەسێکە بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە و رزگارکردنی ژیانی سەدان نەخۆش لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.




