Skip to content
krd24.netkrd24.net

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات
سیاسی
کوردستان

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوتی سعوودیە، هاوکات پالپشتیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیەی برا و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعوودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە."

هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و ڕێکارەکانی بەغدا دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "پشتیوانی لەو ڕێکارانە دەکەین کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیگرێتەبەر."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی ناوچەکە و جەخت کراوەتەوە "نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین رێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

 
دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news