Skip to content
krd24.netkrd24.net

لە فەرەنسا بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی 44 کەس برینداربوون

لە فەرەنسا بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی 44 کەس برینداربوون
سیاسی
جیهان هێڵی شەمەندەفەر فەرەنسا

بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکی هەرێمی (TER) لە رێڕەوی خۆی لە باکووری فەرەنسا، 44 سەرنشین بریندار بوون. شەمەندەفەرەکە کە نزیکەی 180 سەرنشینی هەڵگرتبوو، هەینیی رابردوو لە ناوچەی کلێیۆن سەر بە هەرێمی سێن-ماریتیم تووشیەکە بوو.

فیلیپ تابارۆ، وەزیری گواستنەوەی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە،ەکە کاتژمێر 19:45ـی شەو بە کاتی پاریس لە هێڵی رۆین-کان، لە نێوان تۆرفیل و ئیلبۆف-سەنت ئۆبان روویداوە.

سێباستیان گالوا، داواکاری گشتیی رۆین ئاشکرایکرد، گەشتیارێکی تەمەن 18 ساڵ بە دۆخێکی تەندروستیی مەترسیدار گواستراوەتەوە و 43 کەسی دیکەش بەهۆی برینەکانیانەوە چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە. گالوا ئەوەشی خستەڕوو، پشکنینەکانی شۆفێری شەمەندەفەرەکە لە رووی بوونی ماددەی هۆشبەر یان کحوولەوە نێگەتیڤ دەرچوون.

پۆلیسی دادوەریی رۆین لێکۆڵینەوەیەکی بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانیەکە دەستپێکردووە. هاوکات پارێزگاری هەرێمەکە گەیشتووەتە شوێنیەکە بەمەبەستی هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن. دەسەڵاتداران پلانی "ئۆرسیک"ـیان چالاککردووە کە تایبەتە بەەکان بە ژمارەی زۆری قوربانییان. لەو چوارچێوەیەشدا 130 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە، پێنج تیمی پزیشکی و 80 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنیەکە کراون.

تۆڕی نیشتمانیی سککە ئاسنەکانی فەرەنسا (SNCF) جەختی کردەوە، ئێستا پێشینە بۆ خزمەتکردنی سەرنشینەکان و پاشان گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی هاتوچۆ دادەنێن. تۆڕەکە روونیکردەوە، هاتوچۆی شەمەندەفەرەکان لەو هێڵەدا راگیراوە و کارەبا بڕدراوە بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن بتوانن بە سەلامەتی کار بکەن. ئەو سەرنشینانەش کە بریندار نەبوون، بۆ هۆڵێک گواستراونەتەوە کە شارەوانیی کلێیۆن بۆیان دابینکردووە.

 
 

🚨🇫🇷 A French train has DERAILED in Normandy.

44 people were injured...1 critically.

There were 180 passengers inside.

An unidentified object reportedly caused the accident.

An investigation is underway to confirm the cause of the derailment.

What was on those tracks?…

— Mario Nawfal (@MarioNawfal) September 11, 2026
لاڤین عومەر ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news