Skip to content
krd24.netkrd24.net

میلیتاو هەنگاوێکی ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید

میلیتاو هەنگاوێکی ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید

دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئیدێر میلیتاوی بەبرگریکارە بەرازیلییەکەی دەکات، کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و پێویستی بە پرۆسەیەکی درێژخایەنی چاکبوونەوە هەبوو.

بەرگریکاری ناوەڕاستی مێرێنگێ هەواڵێکی ئەرێنی پێگەیشت دوای سەردانێکی پزیشکی نەشتەرگەری فینلەندی لاسی لێمپاینن بۆ ڤاڵدێبێباس، کە نەشتەرگەرییەکەی میلیتاوی ئەنجامداوە.

رۆژنامەی مارکا ئەو لێدوانانەی بڵاوکردەوە کە لێمپاینن لە سۆشیال میدیادا بڵاویکردووەنەتەوە و دەڵێت "رۆژێکی نایاب لە مەدرید لەگەڵ ئیدێر میلیتاو و ستافی پزیشکی و تەکنیکی ریال مەدرید. ئیدێر بەردەوامە لە پێشکەوتن بەپێی پلانی دوای نەشتەرگەرییەکە، کە بۆ چارەسەرکردنی پێکانە سەختەکەی ریشاڵەکانی ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵ بووین بە بەشداریکردنی شارەزاییەکانمان بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگا، ئامانجمان یارمەتیدانی بوو بۆ گەڕانەوەی بە سەلامەتی و گەیشتنەوەی بە باشترین ئاستی خۆی، زۆر سوپاس بۆ ئیدێر و هەموو لایەک لە ریال مەدرید بۆ هاوکارییە نایابەکان و رۆژێکی سەرکەوتوو.

لێمپاینن جەختی لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی میلیتاو بۆ یاریگا دەستکەوتێکی گەورەیە، ئامانجیش گەڕانەوەیەتی بۆ لووتکەی ئاستی.

میلیتاو لە 28ـی نیسانی 2026 نەشتەرگەری بۆ دڕانی ریشاڵەکانی ئەنجامدرا، بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت ماوەی چاکبوونەوەی پێنج مانگە، ئێستا لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەیدایە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر یاریزانە ناوەڕاستکارەکە لە کاتی راهێنانێکی چڕ و پڕی جەستەیی لەناو یاریگادا بینرا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ چاکبوونەوەی بەهێز. مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای ئەو پشکنینەی کە لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرییەوە ئەنجامدراوە، کە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی بەدەستهێناوە، تەنیا هەنگاوێک ماوە بۆ دەستپێکردنی کارکردن لەگەڵ پێکهاتەکە و تێکەڵبوون بەتەواوی لەگەڵ تیپەکەدا".

بڵاوکراوەکە پشتڕاستیکردەوە کە "گەڕانەوەی میلیتاو بەندە بە پێشکەوتنەکانی لە مەشقەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی و ئەوکاتەی کە پێویستە بۆ گەیشتن بە لووتکەی لەشجوانی بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پێکهاتەکەوە بکاتەوە، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا ئەمە رووبدات".

Source: krd24.net — Via: Rudaw

Related news