Skip to content
krd24.netkrd24.net

مۆرینیۆ رەخنەباران کرا

مۆرینیۆ رەخنەباران کرا

دیجیتاڵ

رەخنەکان لە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری ریال مەدرید چڕتر بوونەتەوە دوای شکستی تیپەکەی بەئەنجامی 2-1 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەری سەرەکی لە دێربیی پایتەختی ئیسپانیا. کە بەشێکە لە قۆناخی حەوتەمی لالیگا. بەهۆی ئەو دۆڕاندنەوە تیپەکە بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندیی لالیگا دابەزی و بە شەش خاڵ لەدوای بارسێلۆنای پێشەنگی خولەکە بوو.

لە یارییەکەدا ئاردا گولەر لە باڵی راستەوە دەستیپێکرد، دواتر مۆرینیۆ لە خولەکی 54 بڕیاری گۆڕینی یاریزانەکەی دا.

دوای رۆیشتنی گولەر، کیلیان ئێمباپێ بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاژێر ئەرکی لێدانە جێگیرەکانی گرتە ئەستۆ، بەڵام نەیتوانی کاریگەری دروست بکات. لەلایەکی دیکەوە تاکە گۆڵی تیپەکە لە تۆپیکی جێگیر بوو کە بێرناردۆ سیلڤا وەریگرت، کە لە خولەکی 82 هاتبووە ناو یاریگا.

لەگەڵ زیادبوونی پرسیارەکان سەبارەت بە بژاردنەکانی مۆرینیۆ، رەخنەکان لە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پەرەی سەندووە، بەتایبەتی سەبارەت بەپشتبەستن بە ئاردا گولەر بۆ تۆپە جێگیرەکان. 

پاکۆ گۆنزالێز، شرۆڤەکاری بەرنامەی کادینا کۆپ، پرسیاری لە شوێنگرەوەکانی تیپەکە کرد لە کاتی نەبوونی گولەر و پرسیاری ئەوەی کرد: ئایا تاکە یاریزانێک نییە جگە لە ئاردا گولەر؟

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاویکردووەتەوە "ئایا هیچ یاریزانێک لە ریال مەدرید هەیە بە بەراورد بە وەرزی رابردوو باشتر بووبێت یان لە ئاستێکی باشتردایە؟ لە چ لایەنێکدا ریال مەدرید بە بەراورد بە وەرزی رابردوو باشتر بووە، لە کاتێکدا ئاردا گولەر لە یاریگادا نییە؟".

 لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئایا تاکە یاریزانێک لە ریال مەدرید نییە توانای وەرگرتنی لێدانە جیگیرەکان هەبێت؟ تەنیا بێرناردۆ سیلڤا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێکی تەواو بۆ یاریکردن بەدەست ناهێنێت، کاتێک ئاردا ئامادەنەبێت، ئێمباپێی گۆڵکاری تیپەکە بەرپرسیارێتی لێدانە جێگیرەکان دەگرێتە ئەستۆ، ئەمەش دەبێت بیرۆکەیەکمان پێبدات سەبارەت بە کوالێتی پێکهاتەی ریال مەدرید.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "پێکهاتەکە وەک وەرزی رابردوو دەمێنێتەوە، هەروەها کەمی یاریزانان هەیە کە لێهاتوویی تەکنیکییان هەبێت کە پێویستە بۆ گەیاندنی کرووس، ئاردا گولەر و بێرناردۆ سیلڤا داهێنەرترین یاریزانی تیپەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مۆرینیۆ هەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە پێکەوە لە هێڵی ناوەڕاستدا بیانخاتە ناو یاریگا لە کاتی یارییە گرنگەکاندا، چونکە هێشتا رێزی زیاتری 'ناوە گەورەکان' دەگرێت لەوەی کە پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی یاریکردن و فەلسەفەی تۆپی پێی مۆرینیۆ بەهیچ شێوەیەک پەرەی سەندووە، بەتەواوی هەمان شێوازە کە بیست ساڵ لەمەوبەر بەکاریهێناوە.

 

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news