Skip to content
krd24.netkrd24.net

بڕیارێکی شۆکهێنەر لە کڵۆپەوە.. ئونداڤ لە پێکهاتەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە

بڕیارێکی شۆکهێنەر لە کڵۆپەوە.. ئونداڤ لە پێکهاتەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە

دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ چوار یاریی داهاتوو راگەیاند و دێنیز ئونداڤی هێرشبەری کورد لە لیستەکە دوورخراوەتەوە. میدیای ئەڵمانیا، بانگهێشتنەکردنی ئونداڤ بۆ لیستی هەڵبژاردەکە بەچاوەڕواننەکراو ناودەبەن، بەتایبەت پاشئەوەی کڵۆپ خۆی بەر لە وەرگرتنی مەشقدانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و لە دوای یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی 2026 بەرامبەر کۆراساو گوتبووی، دەبوو ئونداڤ هێرشبەری سەرەکی بێت.

کڵۆپ لە چاوپێکەوتنێکدا لە دوای یاریی نێوان ئەڵمانیا و کوراساو کە ئەڵمانیا بە 7 - 1 گۆڵ یارییەکەی بردەوە لەبارەی ئونداڤەوە گوتبووی، ئەو کاری زۆری کردووە بۆ ئەوەی گەشە بەخۆی بدات، شێوازی یارییکردنی ئەوم بەدڵە.

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی ئەڵمایی 'سکای سپۆرتس'، کڵۆپ لە پەیوەندییەکی راستەوخۆدا ئونداڤی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە و پێی راگەیاندووە کە لە لیستە نوێیەکەدا شوێنی نابێتەوە.

لیستە راگەیێنراوەکەی کڵۆپ بۆ چوار یاریی داهاتووی ئەڵمانیان لە نەیشنسلیگ، بەرامبەر هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، یۆنان، سڕبیا و یۆنان. کڵۆپ بۆ هەر دوو یاریی و لیستێکی بانگهێشتکردووە، بەڵام لە هیچ کام لە لیستەکاندا، ناوی ئونداڤ بوونی نییە.

بڕیارەکەی کڵۆپ، کاردانەوەی بەرفراوانی لە ناوەندەکانی وەرزشی ئەڵمانیا لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت کە ئونداڤ ئاستێکی دیاری لە مۆندیالی رابردوودا پێشکێش کردبوو و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە ئەژمار دەکرا، پاشئەوەی سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو و گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە کۆتدیڤوار تۆمارکرد.

ماڵپەری فیفا لە دوای ئەو یارییە، ئونداڤی بە "سوپەر گۆڕانکاری"ناوبردبوو.

هەرچەندە ئونداڤ سەرەتای ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شتوتگارت دەستپێکێکی باشی نەبوو، بەڵام لەم دواییانەدا لە رۆڵە نوێیەکەی پشتی پێیچینۆڤیچی هێرشبەری سەرەڕمی یانەکە، گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی.

لیستەکەی مانشافت نزیکەی 40 یاریزان لەخۆدەگرێت و ناوی چەندین یاریزانی گەنج و نوێی تێدایە، دوورخستنەوەی ئونداڤ بووەتە یەکێک لە گەورەترین سوپڕایزەکانی ئەم هەفتەیەی ئەڵمانیا.

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news