رێکنەکەوتنى پارتى و یەکێتی و حیکایەتەکەی کاکە حەمە

حیکایەتێکى بەڕێز محەممەدى حاجى مەحموود سکرتێرى حیزبى سۆسیالیستم بیرکەوتەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەڤزیۆنیدا گێڕایەوە لە سەردەمى شەڕى ناوخۆ هێزێکى تۆپهاوێژى ئێران هەبوو، لە سنوورى هەڵەبجە هاوکاریی بزووتنەوەى ئیسلامییان دەکرد دژ بە یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان. هەمان ئەو هێزە بۆ رۆژى دواتر دەچوون لە پشدەر یارمەتیی یەکێتییان دەدا دژ بە بزووتنەوەى ئیسلامى و پارتى، رۆژى دواى ئەوەش دەچوونە حاجى ئۆمەران بۆ پشتیوانیی پارتى لە دژى یەکێتیى نیشتمانى. ئێستاش بە دوورى مەبینن کەسانێکى گوێلێگیراوى هەرێمایەتى یان نێودەوڵەتى هەبێت بە جیاجیا هانى یەکێتى و پارتى بدات کە سازش بۆ یەکدی نەکەن و درێژە بە ململانێکانیان بدەن.



