Skip to content
krd24.netkrd24.net

بە وێنە؛ چوارەمین کۆبوونەوەی دەرچووانی قوتابخانەکانی سابیس بەڕێوەچوو

بە وێنە؛ چوارەمین کۆبوونەوەی دەرچووانی قوتابخانەکانی سابیس بەڕێوەچوو

دیجیتاڵ

رۆژی هەینی 25ی ئەیلوول، قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات چوارەمین کۆبوونەوەی فەرمیی دەرچووانی قوتابخانەکانی سابیسی لەژێر ناوی ساگاکۆن (Sabis Alumni Global Association conference 2026) بەڕێوەبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پانێڵێک تایبەت بە فێرکردن و زانست بەڕێوەچوو، هەروەها چەند قوتابییەک پرۆژە و بیرۆکەی خۆیان خستەڕوو و لەلایەن چەند دادوەرێکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.

کۆبوونەوەکە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی شوەیفات لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوو، تێیدا 1850 قوتابی، کە لە ساڵی 2013 تاوەکو 2026 دەرچوون، لە قوتابخانەی شوەیفاتی هەولێر کۆبوونەوە.

ئەم چالاکییە چوارەمین کۆبوونەوەی فەرمیی دەرچووانی قوتابخانەکانی سابیسە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دا.

Source: krd24.net — Via: Rudaw

Related news